در آپارات با ما باشید...

آپارات مکریان(کلیک کنید)
تیر ۲۴
0

abraham_20100113_1350661231

(وَإِذِ ابْتَلَى إِبْرَاهِيمَ رَبُّهُ بِكَلِمَاتٍ فَأَتَمَّهُنَّ قَالَ إِنِّي جَاعِلُكَ لِلنَّاسِ إِمَامًا قَالَ وَمِنْ ذُرِّيَّتِي قَالَ لَا يَنَالُ عَهْدِي الظَّالِمِينَ) ئایە تی ژمارە ١٢٤ لە سوورەتی ٢.

کاتێ پەروەردگاری ئیبراهیم ئیبراهیمی تاقی کردە وە بە وت ویژیک کە پێویست بە گوتن بوو ئیبراهیم تەواوی کردن پەروەردگار فەرمووی:

ئەمن بێگومان دتکەمە پێشەوا بۆخەڵک ..

خوای گەورە ئیبراهیمی تاقی کردەوە هەر وادەزانین: تاقی کردنەوە پاش رێنموونی و فیر کردنە خوای گەورە لە پێشدا تیشکی سەرنج دان و لێکۆلێنەوەی لە دل و مێشکی ئیبراهیم دا(ئێمە لە پێشدا بیروڕای دروستمان دابوو بە ئیبراهیم)ئایەتی ٥١ لە سوورەتی ٢١.

ئیبراهیم لە سەرەتای لاویدا لە فێرگەی خوایی دەرسی بیرکردنەوی دروستی وەرگرت وبو دەربڕینی بیرورای تاقی کرایەوە هەتا کەشیاوی پلەو پایەی مامۆستایی بێ.رۆژان لەگەل “ئازەر”ی بابی کەبوت تاش بوو دەچۆوە بوتخانە و سرەنجی کڕنۆشی ئەو خەڵکەی دەدا لە برامبەری ئەو بوتانەوە کە دەستکردی خۆیان بوون!ویژدانی ئینسانی ئەو کە لە فێرگەی خووا ییدا دە رسى وەرگرتبوو ‌‌هەڵی ناسەر دەربڕینی بیرورا ورەخنە گرتن لەو خەڵکەی سەر لێ شێواوە.

کاتی تاقی کردنەوە هاتبوو.خڵت و خەوشی خەیاڵی بەتاڵی لە گەنجینەی ئیمان بەهێزی سەرنج دان دەخستە دوورەوە و ئاوێنەی روح و رەوانی بە تیشکی ئیمان لە ژەنگی نەزانی و خەیاڵی بەتاڵ پاک دەکردەوە.

ئیبراهیم چاک زانیبووی کە ئەو بوتانە ساختە و پرداختەی دەستی ئەو خەڵکەن و ئەگەر قۆڵ و باڵی ئەو نەزانانە نەبێ ئەو پەرستراوە پووچانە بۆ هیچ نا بن.زانی ئەوانە هیچکام شیاوی زێنزنین تا بگاتە پەرستن.

شەوی بەسەر داهات وەکوو ئەوە تائەوکاتە ئاسمان و مانگ و ئەستێرەی نە دیتبێ بەچاوی سەرنج دانەوە بوو بە ئەستیرەیەکی گەش و جوان کە لەوانی تر جوانتر بوو گوتی:”هذا ربی”ئەمەیە پەروەردگاری من.کاتێک ئە ستێرەکە ون بوو گوتی :ئەوانەی خۆیان دەشارنەوە خۆشم ناوێن”دیارە ئەمە بدیهێنەری من نیە.دەبێ ورد سەرنج بدەم و پەروەردگاری خۆم بدۆزمەوە “ئەوجار شەوی بەسەر داهات و سەرەنجی مانگی دا گوتی”هذا ربی” ئەمەیە پەروەردگاری من کە گەورەتر و گەشەدارترە”کاتێک مانگ ئاوا بوو گوتی:ئەمەش نیە براستی ئەگەر خالەقی من یاریدەم نەدا ورێبەریم نەکا بێگومان لەریزی سەرڵی شێوا وان دەبم.

بەدەم ئەم بیرانەوە رۆژی لێ بۆو.رۆژ لە رۆژ هەڵاتەوە هەلات بە دل سەرنجی دایە گوتی:”پەروەردگاری من ئەوەیە لە هەموویان گەورەترە”تەواوی رۆژ سەرنجی هەتاوی دا.کاتێک رۆژ ئاوا بوو زانی ئەویش خوانیە.

بەڵکو بەفەرمانی فەرماندرێکی بە دەسەڵات ئەستێرە ومانگ و خۆر هەڵدە سووڕێن.ئینجا گوتی:ئەی عەشیرەت ئە من لە وشتانەکە دەیانکەنە شەریک و ئاوالی خوا هەمووبەتاڵ و بێ کلک و هوی سەرگەردانی خەڵکن من رووم وەرگێڕاوە لە خوتان و لەو شتانەکە دەیپەرستن.سوێند بەمەکە عەرز و ئاسمانی لە نەبوون هێناوەتە بوون ئەوەی شەوو رۆژ بەدی دێنێ و هەموو عالەم ئەو بوون و هەن و دەبن هەرگیز لەوانە نیم کە شەریک بۆ خوا سازبکەم.

بەم جۆرە ئیبراهیم پرسیارەکەی دەروونی خۆی هەڵاورد پرسیارەکەی بە “هذا ربی” ” هذا ربی” “هذا اکبر” وبە “لا احب الافلین” و “لان لم یهذی ربی” و “انی بری مما تشرکون” وەڵام دەداوە بەلام هێشتا وەڵامەکانی ناتەواو بوون چونکە نەفی بوون بۆ ئەو پەرستراوە پووچانە ‌هێشتا ئیبراهیم پەروەردگاری خۆی پەیدا نەکربوو هەرچەند دیواری رزیو و وێرانەی کوفرونەزانی رووخاند بوو.بەڵام هیشتا خانوویەکی پاک و خاوێنی لەهەرێمی دەروونی خۆیدا نەسازاند بووم،کاتێک گوتی:انی و جهت وجهی للذی فطرالسماوات و الارض حنیفا وما انا من المشرکین” وەڵامی پرسیارەکەی تەواو کرد .واتە:بەدی هێنەری من خۆم بە ئەوسپاردووە وجگەلە ئەو ناپەرستم و بێزارم لە ئاواڵ دانان بۆ ئەو بەدی هێنەرە.هەم نەفی و هەم ئیسبات و هەم بێزاری لە وانە شەریک و ئاوال بو ئەو ساز دەکەن.لم جێگایەدا مانای “قاتمهن” کە هەرکام لەقۆناخیک لە تاقی کردنەوە بوون تەواو کرد.

تاقی کردنەوەی ئیبراهیم لەباری بیرورا وەتەواو بوو بەڵام ئەو لاوە تاقی کردنەوەیکی عەمەلی مابوو واتە شکاندنی بوتەکان هەتا دەرفەتی بۆ هەڵکەوت و شکاندنی.

کافرەکان محاکەمەیان کرد ئیبراهیم مەحکوومی کردن رق بەری نەدان ئیمان بێنن بە خوای ئیبراهیم.بریاریان دا بیسووتێنن و ئاگرێکیان بۆ هەڵگیرساند.شوڵە و گڕی هەوری دەسووتاند و پەلەوەری لە پشتی هەوران هەڵدە پڕووزاند خوای ئیبراهیم ئەو ئاوری بۆ کردە سەراو و چیمەن و گوڵزار و ناری بۆ کردە بەهار و بەخوشەویستی هەڵی بژارد و خەڵاتی رێبەری بۆ نارد.ئاگرقەهری خوایە و بۆ گەلی بێ بیرو بڕوایە.

بێ ئیزنی تو ئاور نیەتی حەددی عاقەبەت بۆ دوستی تۆ ئاور بەمەسەل بەردو سەلامە.

بەراستی ئیمان بەخوا دەبێ بناغەی لەسەر لێکولێنەوە و سەرنج دان دابمەزرێ.وابێ لەناخی دەروون و لەقووڵایی دڵەوەهەناسەی باوەڕدار هاوڕێ لەگەڵ یادی خواهات و چۆبکاو خۆشەویستی خوا لە گۆشت و خوێن و رەگ و پێست و جمگەو ئێسکی خوا پەرەستدا تێکەڵ بێ نەزمانی و لاسا یی بێ مەلای رۆمی دەڵێ:

اندراین وادی مرو بی این دلیل

لااحب الافلین گو چون خەلیل

ئیمانی تەقلیدی با وی بوت پەرستی و عیشقی سەرسەری شیاوی بێ میشک و کاڵای دوور و لایقی بازاڕی درۆزنان.

نویسنده مطلب : Alinia

مشاهده کلیه مطالب ارسالی

پاسخ دهید