در آپارات با ما باشید...

آپارات مکریان(کلیک کنید)
آبان ۱۵
0

Negar_04112017_231016

پەردەیی گیسووت لە سەر ئاوێنەیی رووت حایلە
یانە خورشیدی جیهان بۆ زوڵمەتی شەو مایلە

خەنجەری موژگانی چاوت قەسدی خوێن رێژی دەکا
بۆچی من سووچم چیە, هێندە بە قەتڵم قایلە

من گەدایی دەرکی تۆمە, موستەحەقم بۆ زەکات
جارێکی گەر لێم بپرسی چی دەوێ ئەو سائیلە

دوێنێ نەبزی دەستمی گرت و حەکیمی پێی گوتم
دەردی عیشقێ یە عیلاجی ناکرێ زۆر هایلە

مردنم لەو زیندەگانی وا گەلێک پێ خۆشترە
چونکە ئەوڕۆکە دەزانم یار بە مەرگم قاتڵە

عاشق و سەرگەشتە و دێوانە و سەوداسەرم
هەر کەسێ وابێ لە عیشقێ پێم وەیە زۆر عاقڵە

گەر هەتا ماوی خەیاڵی وەسڵی یارت بێ ( ئەمین )
هەرگیز ئومێدت نەبێ, ئەو فکرە کی زۆر زایڵە
ئەمین ئوشنوویی

نویسنده مطلب : Alinia

مشاهده کلیه مطالب ارسالی

پاسخ دهید