در آپارات با ما باشید...

آپارات مکریان(کلیک کنید)
آبان ۱۰
0

Negar_31102017_223238

پاییز پاییز
بووکی پرچ زەرد
من مات، تۆ زیز
هەردوو هاودەرد
من فرمێسکم، تۆ بارانت
من هەناسەم، تۆ بای ساردت
من خەم، تۆ هەوری گریانت
دوایی نایه، دادم، دادت
پاییز پاییز،
گەڵاڕێزانت
هەوری ماتی ئاسمانت
لەبەر کزەی بای سەرتەزێن
لەگەڵ گەڵای درەختا ئەژین
بەڵام قورسه، زۆر بەجۆشه
دۆزەخێکم کوا له جۆشه
پاییز، پاییز
شان و مل ڕووت
من مات، تۆ زیز
هەردووکمان جووت
هەرچەند گوڵ سیس ئەبێ بگرین
ئاڵتوونی دار ئەڕژێ بگرین
ڤپۆلی باڵدار ئەفڕێ بگرین
بگرین، بگرین، چاومان نەسڕین
هەرگیز، هەرگیز …

مامۆستا گۆران

نویسنده مطلب : Alinia

مشاهده کلیه مطالب ارسالی

پاسخ دهید