در آپارات با ما باشید...

آپارات مکریان(کلیک کنید)
تیر ۲۹
0

ئەلا ئەی ساقیی مەستان به حەققی پیری مەیخانه
به گەردش بێنه جامی مەی به یادی چاوی جانانه

ئەمان ئەی موتریبی مەجلیس به حەققی تاری رووحانی
بڵا بێ نەغمەکەی سازت که ئاوی ئاوری هیجرانه

ئەتۆ ئەی رووحەکەم ساقی، ئەتۆ ئەی عومرەکەم موتریب
پەیاپەی لێده چەنگ و نەی، دەمادەم بێنه پەیمانه

به تیری غەمزه بملاوێنەوه زولفم له گەردەن که
به سەر هاتوومه مەیدانت، به دڵ بۆت بووم به نیشانه

ئەگەر شەوقی جەمالی تۆ نییه من مەست و حەیرانم
لەبەرچی بۆته بولبول گوڵ، چرا بۆچ بۆته پەروانه؟

له شەوقی تۆیه سەرمەسته، به زەوقی تۆیه پابهسته
ئەگەر عاریف له کەعبەی‌دا، ئەگەر کافر له بوتخانه

له شیرینی جەمالی تۆیه رۆژی روونی لەیلایه
ئەگەر فەرهادی سەرگەردان، ئەگەر مەجنوونی دێوانه

دەمێکی مەست و بیمارم، دەمێک بێهۆش و هۆشیارم
چ کەس نازانێ دەردی من، مەگەر ئەو چاوه کاڵانه

ده هەر حەڵقێکیدا سەد دڵ، گرفتاره دەناڵێنێ
سەری زولفی پەرێشانت مەگەر زنجیری شاهانه؟

هەناسەی عاشقان با نەدگرێ، بێ مروهتی تا کەی؟
بترسێ ئەی گوڵی نازک‌بەدەن لەو بایی زریانه

ئەگەر زولفت وەکوو من عاشقی رووی تۆ نییه بۆچی
سەراپا تێکچوو، کەوتۆته بەرپێت، دەست و دامانه؟

ترازا دوگمەکەی سینەی، بەیاری زولفی هات غەمزه
بەیان بەربوو له لای چین، باخەبەر بن! تیره بارانه

وەفایی بۆ گوڵێکی سەروباڵا شێت و شەیدایه
وەکوو قومری دەناڵێنێ وەکوو بولبول غەزەل‌خوانه

وەفایی

نویسنده مطلب : Alinia

مشاهده کلیه مطالب ارسالی

پاسخ دهید