در آپارات با ما باشید...

آپارات مکریان(کلیک کنید)
تیر ۲۳
0

photo_2017-07-13_13-29-54

 

زولفەینی به خەم مار و به حەڵقەن وەکو عەقرەب
شیعری لەف و نەشرن،چ موشەووەش،چ مورەتتەب

جێی دەم دەمه،جێی لەب لەبه،ساقی وەره ئەمشەب
هەم ماچی دەمادەم بدە،هەم جامی لەبالەب

بەو شەهدی کەلامەت کە بە ئیشرابی لەتافەت
لەززەت دەگەیێنی بە دڵ و زیهنی موخاتەب

عاجز مەبه هەرگیز له درۆ و ئیفکی حەسوودان
دونیایه،دەبێ سەگ بووەرێ،شیعه بکا سەبّ

وەک سۆفیی سافی مەبه ئالووده به دونیا
بێهووده موکەددەر مەکە سەرچاوەیی مەشرەب

عاشق هەوەسی مەیکەده و عیلمی بەسیته
عاقڵ تەلەبی مەدرەسه و جەهلی مورەککەب

قاڕوونه فەلەک،موستەحەقی گرتن و خەسفە
زیو زەڕی شەمس و قەمەره،دیرهەمی کەوکەب

قەللابی جیهان نەقدی عەیاری نییه قوربان!
((نالی)) مەحەکی هیممەتی کردوویه موجەڕڕەب

نالی

نویسنده مطلب : Alinia

مشاهده کلیه مطالب ارسالی

پاسخ دهید