در آپارات با ما باشید...

آپارات مکریان(کلیک کنید)
خرداد ۲۶
0

نامرادێک
لاوەکان!گەوره کچان!نازاران!
دڵبەران!دڵتەڕەکان!دڵداران!
دەمەڕۆن تاوێ بمێنن لێره
فاتیحایێکی بخوێنن خێره
له نێو ئەم گۆره هەژار نێژراوه
زۆر له ڕێی ئێوه جەفای کێشاوه
ژینی خۆی کرده فیدای خۆشی کورد
لەرێی ئازادی به ناکامی مرد
تو خودا کاتێ که ئازادیوو سەند
ڕەگەزی خوێنمژه کانوو هەڵقەند
کیژ و کوڕ هەرچی بە لاما لادا
پێم بڵێ و پایێ به قەبرمدا دا
ئەی هەژار!بەسییەتی مردن هەسته!
موژده بێ مەوتەنەکەت سەربەسته

                                    هەژار

نویسنده مطلب : Alinia

مشاهده کلیه مطالب ارسالی

پاسخ دهید