در آپارات با ما باشید...

آپارات مکریان(کلیک کنید)
آذر ۰۴
0

1437253928470_img_4005-th3

شەو و بەیانەی جەژنی رەمەزانیش هەروەکی جەژنی قوربان لە مەزگەوت کۆ دەبنەوە و بەیانی بە تێکڕایی نوێژ دەکەن پاش ئەوەی خوتبەی جەژن خوێندرایەوە،دەست دەکەن بەماچ کردن و گەردن ئازاکردنی یەکتر پاشان سەرفیترە دەدەن.سەرفیترە بریتی یەلەسێ لە چواری مەنێکی تەورێز یا نی ۲۵/۲ گرام گەنم یا جۆ یا خواردنی ئەسڵی خەڵک یا قیمەتەکەی،کەبەپێی دەستووری ئیمام ئەبووحە نیفە دەدرێ دەدرێ بە هەژار و ناگوزووران یا بە پێشنوێژی مزگەوت لەم جەژنەشدا سەردان و هات و چۆ کردنی یەکتر وەکی جەژنی قوربانە و چێشت و خواردەمەنی بۆ سۆزی حازر دەکەن و لە گوندان،و یگرا لە مزگەوت دەێخون.

 

آذر ۰۴
0

islamic-hand-craft-2

لە کوردستان تەشریفاتی جەژنی قوربان لەئی جەژنەکانی دی مەڕ و بزن دەکەن بە قوربانی و گۆشتەکەی بەسەر هەژار و ناگوزووراندا دەبەشنەوە.شەو و بەیانەی جەژن،خەڵک لە مزگەوتان کۆدەبنەوە و بە قورئان خوێندن و ئەڵڵاە و ئەکبەر گوتن حورمەتی ئەم دەگرن.بەیانەی رۆژی جەژن (دەی زی حیججە)لە شارو لە گوند،خەڵکی بە جەماعەت نوێژ دەکەن.پاش ئەوەی لەنوێژ بوونەوە،پێش نوێژەکەخوتبەی جەژن دادەدا،لەم خوتبەدا کە ئەغڵەب بە زمانی عەرەبی باسی فەزیلەتی جەژن و جەزای بەخێری قوربان کردن دەکرێ ودروود و سەلام بۆ پێغەمبەر و چوار یارەکەی و حەسەن و حوسێن و هەمزە و عەبباس و ئەسحابی گەورەی دین دەنێردرێ و بۆ تەوفیقی موسڵمانان و لەنێو چوونی دوژمنەکانی ئیسلام دوعا دەکرێ.پاش بڕانەوەی نوێژ و خوتبە،نوێژکەر بە پیرو لاوەوە دەستی یەکتر ماچ دەکەن و گەردەن ئازایی لێک دەخوازن.خەڵک تا سێ رۆژان و جاری وایە زۆرتریش بۆ جەژنە پیرۆزە هاتوچۆی ماڵی یەکتر دەکەن.

 

تیر ۲۴
0

abraham_20100113_1350661231

(وَإِذِ ابْتَلَى إِبْرَاهِيمَ رَبُّهُ بِكَلِمَاتٍ فَأَتَمَّهُنَّ قَالَ إِنِّي جَاعِلُكَ لِلنَّاسِ إِمَامًا قَالَ وَمِنْ ذُرِّيَّتِي قَالَ لَا يَنَالُ عَهْدِي الظَّالِمِينَ) ئایە تی ژمارە ١٢٤ لە سوورەتی ٢.

کاتێ پەروەردگاری ئیبراهیم ئیبراهیمی تاقی کردە وە بە وت ویژیک کە پێویست بە گوتن بوو ئیبراهیم تەواوی کردن پەروەردگار فەرمووی:

ئەمن بێگومان دتکەمە پێشەوا بۆخەڵک ..

خوای گەورە ئیبراهیمی تاقی کردەوە هەر وادەزانین: تاقی کردنەوە پاش رێنموونی و فیر کردنە خوای گەورە لە پێشدا تیشکی سەرنج دان و لێکۆلێنەوەی لە دل و مێشکی ئیبراهیم دا(ئێمە لە پێشدا بیروڕای دروستمان دابوو بە ئیبراهیم)ئایەتی ٥١ لە سوورەتی ٢١.

ئیبراهیم لە سەرەتای لاویدا لە فێرگەی خوایی دەرسی بیرکردنەوی دروستی وەرگرت وبو دەربڕینی بیرورای تاقی کرایەوە هەتا کەشیاوی پلەو پایەی مامۆستایی بێ.رۆژان لەگەل “ئازەر”ی بابی کەبوت تاش بوو دەچۆوە بوتخانە و سرەنجی کڕنۆشی ئەو خەڵکەی دەدا لە برامبەری ئەو بوتانەوە کە دەستکردی خۆیان بوون!ویژدانی ئینسانی ئەو کە لە فێرگەی خووا ییدا دە رسى وەرگرتبوو ‌‌هەڵی ناسەر دەربڕینی بیرورا ورەخنە گرتن لەو خەڵکەی سەر لێ شێواوە. (بیشتر…)