در آپارات با ما باشید...
آپارات مکریان(کلیک کنید)بــه ده‌ربــه‌ده‌ری یـان له ماڵــی خــۆم
له خــاکی ئــه‌ره‌ب،له ئێــــران و ڕۆم
کۆک و پۆشته بم،ڕووت و ڕه‌جاڵ بم
کۆشــکم ده‌قات بــێ،وێــرانه مـاڵ بم
ئازا و ڕزگــار بم شــادان و خــه‌ندان
یـان زنجیر له مل له سووچی زیندان
سـا‌غ بم جحێڵ بم بگرم گوێ سوانـان
یــان زار و نــزار له نـه‌خۆشــخــانان
دانــیشـــم له‌سه‌ر ته‌ختــی خونـــکاری
یــان لــه کۆڵانــان بــکـــه‌م هـــه‌ژاری
کــوردم و له ڕێی کــورد و کوردستان
ســه‌ر له پێناوم گیــان له‌ســه‌ر ده‌سـتان
بـه کــوردی ده‌ژیم بـه کــوردی ده‌مرم
بــه کــوردی ده‌یــده‌م وه‌رامــی قــه‌برم
بــه کــوردی دیــسان زیندوو ده‌بــمه‌وه
لــه‌و دنیاش بۆ کــورد تـێ هه‌ڵده‌چمه‌وه
هژار موکریانی
من فریزوو نیـــــم.فــــریزووم پێدەڵین
پنج و ریشەم سەختە ئەمما خوێن دەڵێن
چەرخی چەپ ئەمنی وەها خوڵقاندووە
بەژن و باڵامی بەهەرزە نواندوە
وادەڵـــــێن من خوێنی هەردم مشتوه
تازە ئاوێکی وەهایان رشتوە
بـا سەرەوژێر و سەرەوژوورم بکەن
با لەمووچە دوور و مەجبوورم بکەن
من دەڵێم:شاری دڵم باغ و گوڵستانە.کەچی
ئەقل ئەڵێ:ناقەسەبەی شۆڕشی مەستانە نەچی
من دەڵێم:نوختەیی ئەو رەوزەنی ئیمانە دەچم
ئەو دەڵێ:نا،رەشە،جێ راوگەیی شەیتانە نەچی
من دەڵێم:مەسکەن و ئارامگەیی جانانە دەچم
ئەو دەڵێ:سەربەسەری تێک چووە،وێرانە نەچی
من دەڵێم:جێگەیی هەر شێت و جنوونانە دەچم
ئەو دەڵێ:نا،زەدەیی پەنجەیی پەریانە نەچی
من دەڵێم:مەرکەزی ئەسراری حەریفانە دەچم
ئەو دەڵێ:جێ تەمەعی چاوی حەسوودانە نەچی
من دەڵێم:وەختی خەتەر مەئمەن و قەڵغانە دەچم
ئەو دەڵێ:کون کونە جێگەی سەرە پەیکانە نەچی
لەو هەموو چوون و نەچوونەسەری سووڕما”کامیل”
من دەڵێم:جوانە بچم ئەو دەڵی وا جوانە نەچی
سید کامیل امامی(ماموستا سەید کامیلی ئیمامی)