در آپارات با ما باشید...

آپارات مکریان(کلیک کنید)
آذر ۱۰
0

نێوی گەورە و شاری وێران

 

بەتنیا گیانەکەم سۆزی دڵم پەروانە دەیزانێ

خەمی دڵ بولبولێکی بێ گوڵ و بێ لانە دەیزانێ

وەھا پابەندی بسکی شێت و پێتم بێ خەبەر ماوم

لە خۆم و حاڵ و باڵم ،حاڵی من دێوانە دەیزانێ

لە رازی بسکی پڕ پێچ و خەمی عالەم سەراسیمەن

دەزانی ئەو تەلیسمە موو بە مووھەر شانە دەیزانێ

مەپرسن دۆستان ھەرگیز دەس زەدەم چونکە:

لەخۆم من بێ ھەواڵم، حاڵی من جانانە دەیزانێ

“ئیمامی” نێوی گەورە و شاری وێرانە کە تێ فکری

لەمانای شیعرەکانی ھەر دڵی وێرانە دەیزانێ

ماموستا سەید کامیلی ئیمامی

آذر ۰۸
0
آذر ۰۴
0
آذر ۰۴
0
آذر ۰۴
0

بــه‌ ده‌ربــه‌ده‌ری یـان له‌ ماڵــی خــۆم

له‌ خــاکی ئــه‌ره‌ب،له‌ ئێــــران و ڕۆم

 کۆک و پۆشته ‌بم،ڕووت و ڕه‌جاڵ بم

کۆشــکم ده‌قات بــێ،وێــرانه‌ مـاڵ بم

ئازا و ڕزگــار بم شــادان و خــه‌ندان

یـان زنجیر له‌ مل له‌ سووچی زیندان

سـا‌‌غ بم جحێڵ بم بگرم گوێ سوانـان

یــان زار و نــزار له‌ نـه‌خۆشــخــانان

دانــیشـــم له‌سه‌ر ته‌ختــی خونـــکاری

یــان لــه‌ کۆڵانــان بــکـــه‌م هـــه‌ژاری

کــوردم و له‌ ڕێی کــورد و کوردستان

ســه‌ر له‌ پێناوم گیــان له‌ســه‌ر ده‌سـتان

بـه‌ کــوردی ده‌ژیم بـه‌ کــوردی ده‌مرم

بــه‌ کــوردی ده‌یــده‌م وه‌رامــی قــه‌برم

بــه‌ کــوردی دیــسان زیندوو ده‌بــمه‌وه‌

لــه‌و دنیاش بۆ کــورد تـێ هه‌ڵده‌چمه‌وه‌

هژار موکریانی

آذر ۰۳
0

زندگی نامه ھەژار موکریانی

آذر ۰۳
0

من فریزوو نیـــــم.فــــریزووم پێدەڵین

پنج و ریشەم سەختە ئەمما خوێن دەڵێن

چەرخی چەپ ئەمنی وەها خوڵقاندووە

 بەژن و باڵامی بەهەرزە نواندوە

وادەڵـــــێن من خوێنی هەردم مشتوه

تازە ئاوێکی وەهایان رشتوە

بـا سەرەوژێر و سەرەوژوورم بکەن

با لەمووچە دوور و مەجبوورم بکەن

(بیشتر…)