در آپارات با ما باشید...

آپارات مکریان(کلیک کنید)
تیر ۱۸
0

روو ترش و تاڵه‌ ئه‌ وخاوه‌ ن ماڵه‌* ده‌ ک به‌ سێ چه‌ پی قوڕ گیرێ خاڵه‌

له‌ ترسی میوان بۆ نێوکت که‌ وت* حاشا له‌ ماڵت تۆ نا مزگه‌ وت

به‌ رگی نوێت پیرۆز یاری تازه‌ پۆش* به‌ له‌ شی ساغ و سه‌ رو دڵی خۆش

ده‌ ڕه‌ بی ئه‌ وه‌ ی بدڕی هه‌ زاران* چاو به‌ کل کۆنه‌ بده‌ ی به‌ هه‌ ژاران

چ فه‌ رقێ له‌ ناو بێچووی تۆ ومنه‌*هه‌ ر یه‌ کێ له‌ پێ پانه‌ کان ونه‌

تیر ۱۶
0

ته‌مه‌ن چ نه‌ وه‌ د ساڵ بێ چ چارده‌* پیاو که‌ بێ که‌ س بوو هه‌ ناسه‌ سارده‌

زۆرم پێ وتی هێشتابه‌ سنییه‌ * ئه‌م پاروه‌ پاروه‌ ی هه‌ موو که‌ س نییه‌

کێ ناکاته‌ وه‌ پشتی له‌ سه‌ د سوار * موو ناپسێنێ لای میرو سه‌ ردار

پشتی له‌ زکی نه‌ رمتر ده‌ که‌ ن * بازاڕی شه‌ قی گه‌ رمتر ده‌ که‌ ن

گوێ گرن بۆ باشترین فه‌ رمووده‌* چاک به‌ بێ خراپ بێ که‌ ڵک و سووده‌

تیر ۱۵
0

من دەڵێم:شاری دڵم باغ و گوڵستانە.کەچی

ئەقل ئەڵێ:ناقەسەبەی شۆڕشی مەستانە نەچی

من دەڵێم:نوختەیی ئەو رەوزەنی ئیمانە دەچم

ئەو دەڵێ:نا،رەشە،جێ راوگەیی شەیتانە نەچی

من دەڵێم:مەسکەن و ئارامگەیی جانانە دەچم

ئەو دەڵێ:سەربەسەری تێک چووە،وێرانە نەچی

من دەڵێم:جێگەیی هەر شێت و جنوونانە دەچم

ئەو دەڵێ:نا،زەدەیی پەنجەیی پەریانە نەچی

من دەڵێم:مەرکەزی ئەسراری حەریفانە دەچم

ئەو دەڵێ:جێ تەمەعی چاوی حەسوودانە نەچی

من دەڵێم:وەختی خەتەر مەئمەن و قەڵغانە دەچم

ئەو دەڵێ:کون کونە جێگەی سەرە پەیکانە نەچی

لەو هەموو چوون و نەچوونەسەری سووڕما”کامیل”

من دەڵێم:جوانە بچم ئەو دەڵی وا جوانە نەچی

 

سید کامیل امامی(ماموستا سەید کامیلی ئیمامی)