در آپارات با ما باشید...

آپارات مکریان(کلیک کنید)
تیر ۰۴
0

ئەی جیلوەدەری حوسن و جڵەوکێشی تەماشا!
سەرڕشتەیی دین بێ مەدەدی تۆ نییه،حاشا

فەییازی ریازی گوڵ و میهر و مل و لەعلی
ئەی شەوقی روخ و زەوقی لەبت زائیقه بەخشا

زەڕڕاتی عوکووسی کەششی میهری جەلالن
وا دێن و دەچن سەرزەده سوڵتان و شەهەنشا

جان بەر لەبی بۆسەی لەبته عاشقی زارت
((فَالبائِسُ یَستَوهِبُ مِن فیک مَعاشا))

بەو رەحمەته عامەت که دەکا سەنگی سییەه زەڕ
لەم قەلبه که وەک بەرده،رەشه،((رُشَّ رَشاشا))

((لا حولَ و لا طولَ ولا قوّةَ إلّا
بِاللهِ،لَه القُدرةُ،والکائنُ ماشا))

((نالی)) نییەتی سیحری بەیان ، حیکمەتی شیعره
ئەمما نییەتی قووەتی دڵ،قودرەتی ئینشا

نالی

جێژنەی رەمەزانی حەموو لایێک پیرۆز بێ

خرداد ۳۰
0

امسال وفات ایشان مصادف شده با ماه مبارک رمضان به همین مناسبت شعری از ایشان با همین مضمون منتشر میکنیم.

مانگی ڕۆژوو

مانگی ڕۆژووە بە چلەی هاویــن
ئاگری جەهەننەم پێی ئەبێ بێ تیــن

ئەوەی بە ڕۆژوو ئەبوورێتەوە
دەرگای بەهەشتی بۆ ئەکرێتەوە

لێوی ڕۆژوەوان کە بەڵغ ئەگرێ
پەردەی قاپی خوای بۆ لا ئەبردرێ

کە دەست و دەم و زمانت پاراست
ئەوسا ئەتوانی بڵێی ڕۆژووە و ڕاست

خۆت برسی بیت و هەژارت تێر کرد
ئەوسا بزانە ئیمانــت دەربرد

ڕۆژوو پەیڕەوی ڕێی یەزدانییە
وەک نوێژ ، ڕۆژوو ڕیای تیا نییە

مامۆستا پیرەمێرد

خرداد ۲۶
0

تاهیر توفیق آهنگ “زولفت به قه دت دا “
در آپارات سایت موکریان
 

خرداد ۲۶
0

نامرادێک
لاوەکان!گەوره کچان!نازاران!
دڵبەران!دڵتەڕەکان!دڵداران!
دەمەڕۆن تاوێ بمێنن لێره
فاتیحایێکی بخوێنن خێره
له نێو ئەم گۆره هەژار نێژراوه
زۆر له ڕێی ئێوه جەفای کێشاوه
ژینی خۆی کرده فیدای خۆشی کورد
لەرێی ئازادی به ناکامی مرد
تو خودا کاتێ که ئازادیوو سەند
ڕەگەزی خوێنمژه کانوو هەڵقەند
کیژ و کوڕ هەرچی بە لاما لادا
پێم بڵێ و پایێ به قەبرمدا دا
ئەی هەژار!بەسییەتی مردن هەسته!
موژده بێ مەوتەنەکەت سەربەسته

                                    هەژار

خرداد ۲۴
0
شمشالی  “قاله مه ره”
خرداد ۲۴
0

جۆلانه

‌‌‌چوومه لای دوکتور و گوتی     نه خۆشی ده رده که ت سه خته

گوتم: تۆ پێت وایه ده مرم؟     به داخه وه، گوتی: وه خته

ئه و دڵه کوته یی گرتووته      پێاویی به هێزیش بیگرێ

بێتو ێگای له خویی نه بێ      هێنده پێ ناچێ ده مرێ

 

پێکه نیم و گوتم دوکتور!         نالێم زانا و شاره زا نی

به لام تۆ پزیشکی ویشکی     باری دڵداری نازانی

 

دله کوته نییه، دڵم               جێی کیژێکی خانومانه

منداڵه، ئوقره ناگرێ              بۆم دروست کردووه جۆلانه

هیمن

دی ۰۵
0

*تا له‌پی ده‌ستت ره‌ش نه‌بێ،تامی زارت خۆش نابێ.

*کێوێک ده‌رووخێ و که‌نده‌ڵانێک پڕ ده‌بێته‌وه‌.

*سه‌ر چۆپیان دا به‌ گامێشێ هه‌ر بۆ لای کادێنی ده‌کێشێ.

*کارتان زۆره‌ وره‌وتتان بڵاو،که‌وتوون وه‌ک سه‌گی گڵاو

*نه‌خت بێ و پوخت بێ،نه‌ک زۆر بێ و بۆر بێ