در آپارات با ما باشید...

آپارات مکریان(کلیک کنید)
آبان ۱۱
0

Negar_01112017_224439

تا تايی سەری توڕڕەيی پڕ پێچشی با دا
هەر تايەکی بارێکی گوڵ و نافه به با دا

گوڵ هاته دەرێ، لافی له حوسنی بوتی ما دا
لەرزی قەدی بەرزی ، له رقا زوڵفی که با دا

شەو چەپکەنی نەيلۆفەڕي و جيلوەيی رەقسي
شەرمەنده دەکا زوهرەيی زەهرا له سەمادا

خۆش سوبح دەمێکه كه به خەنده دەنوێنێ
بەس زەڕڕەيی خورشيد له زەڕڕێکی سوهادا

دەم دەم که دەکا زاری پڕ ئازاری به غونچه
بۆ دەعوەتی ماچی لەبه گۆيا د ەمی نادا

سهم ألف القد فقد صاد فۆادي
صاد هو من عينه ، قد صاد فسادا

بۆ ماچی دەمی رەنگه له عيشوەی خەمی ئەبرۆي
جۆيايی بەقا خۆی له دەمی تێغی فەنا دا

نالی که غوڵامی مەدەدی زوڵف و برۆته
شاهێکه له بن سايەيی باڵی دوو هو مادا

 

نالی

آبان ۱۰
0

Negar_31102017_223238

پاییز پاییز
بووکی پرچ زەرد
من مات، تۆ زیز
هەردوو هاودەرد
من فرمێسکم، تۆ بارانت
من هەناسەم، تۆ بای ساردت
من خەم، تۆ هەوری گریانت
دوایی نایه، دادم، دادت
پاییز پاییز،
گەڵاڕێزانت (بیشتر…)

آبان ۰۹
0

Negar_31102017_002724

تۆ بەڵێنیم پێ بده تا من بەرەو ژوان ببمه وه
بمدەیه ماچێکی تەڕ لەم لێوه با جوان ببمەوه

دەستی لەرزۆکم هەتا تێیدایه هێزی بەی گوشین
لێم گەڕێ تاوێ له باخی سینه میوان ببمەوه

شەنگە بێری بسرەوە فرمێسکی بێ شوانی ئیتر
ڕەنگه هێشتا لەو چیا و زۆزانه بۆ شوان ببمەوه

من گوڵی سه ر گۆڕی ئاواتی له مێژینەم بەڵام
رێژنەیێکم لێ بدا، پێم وایه بۆ روان ببمەوه

شێخی سه نعان بۆ کچی گاور له ئیسلام وەرگەڕا
من خەریکم بۆ کچه شێخێ پەژیوان ببمەوه

 

هێمن

آبان ۰۸
0

قەت بە غەمی تازەوە وەرناکەوم

ڕۆژ و شەو و لەیل و نەهار ناسرەوم

غوسسە لەسەر غوسسە دەخۆم بێ وچان

گەرچی لەژێر باری گران نانەوم

ڕەحمی خودا زۆرە، بە ئوممێدی ئەو

ڕادەبوێرم بەڵێ ڕۆژوشەوم

غەم وەکوو شاهین بەروڕووم دێ بەقین

ئەمنی هەژاریش بەخودا وەک کەوم

بێ پەڕ وباڵ هاتمە بەر دەستی ئەو

تاکوو بەیەکجاری بەلاداکەوم!

 

سەید کامیل ئیمامی       جەمیان، ١٣٣٠ ی هەتاوی

آبان ۰۲
0

ئەو ڕۆژەی ژوانمان هەیه
هێشتا زووه و تۆ دووری
ئەندامەکانی لەشم
نۆبەتبڕی لێک دەکەن
چاو، رەزی لەشت دەڕنێ
دەست، به دەنگتا هەڵدەزنێ
گوێ، نوقمی بۆنت دەبێ و
مەوداری دووریت دەپێوێ
بریا دەتزانی گیانه
ئەو رۆژەی ژوانمان هەیه
چۆن سەرم لێ دەشێوێ

پەشێو

آبان ۰۱
0

ئەستێره هەموو مەحوه لەنێو نووري قەمەردا
يا شەمسي جەمالت شەوي گێڕاوه به فەردا؟

خاكي بەري پێت هەم گڵ و، هەم گوڵ به سوروشكم
وەقتي غەم و شاديي ئەوه كردوومه بەسەردا

تەلبيسي نييه ئەو كەسه دێوانەيي رووته
بێچاره نەما غەيري حەياتێكي لەبەردا

ڕەنگي نييه روخسارەيي رەنگين و لەتيفي
ڕۆشن بووه ئەم نوكته سەباتي له بەسەردا

هەر چەنده كه ئينسانه له بەرچاوي من و تۆ
مومكين نييه ئەم لوتفه له ئينسان و بەشەردا

ئيسباتي خەت و خاڵه، به سەد شوشتن و گريان
ناچێتەوه ئەم نوقته لەنێو ديدەيي تەڕدا

شەوقي كه نەبێ باسيره، مەئيووسه له ديتن
هەر شەوقي ئەوه قووەتي ديني به نەزەر دا

ئالووده نەبێ دا، به زەبوون گيريي خوێنم
بؤ كوشتني من دامەني پاكي له كەمەر دا

«نالي» خەبەري بێ ئەسەري غائيبه، ئەمما
ناڵێكي حەزين دێ له موناجاتي سەحەردا

مهر ۳۰
0

تۆ چوویە وڵاتێ کە نەبینم ئەسەری تۆ

دوور کەوتی لە من تاکوو نەبیسم خەبەری تۆ

 

ئەی نووری دڵ و قووەتی ئەژنۆم! بە سەری تۆ

ڕۆحم وەکو پەروانە گەڕا دەوروبەری تۆ

 

ئەو حاڵەت و هۆش و هونەرەی ئەودەمە من بووم

ئێستێ نییە تاقی، هەموو قوربانی سەری تۆ

 

دڵ هەر وەکوو عەوداڵە لە دووت، تاڵە ژیانی

چاوم وەکوو ئاوپاشە لە ڕێگە و گوزەری تۆ

 

ڕەحمێ بکە بەم ڕیشە سپی و چاوە پڕئاوە

نەتزانی لەدڵ حەستەمە ئاخر سەفەری تۆ؟

 

ئەی من بە فیدای ڕۆیین و کۆچ و سەفەرت بم!

چت کردبوو ئاخر کە وەها دەربەدەری تۆ؟

 

هەستە، وەرەوە گیانە، وەباڵت بە ملی من

وەستۆ دەگرم شەرتە هەموو خێر وشەڕی تۆ!

 

مامۆستا سەید کامیل ئیمامی، قاقڵاوا، ١٣٤٢ ی هەتاوی