- Alinia
- شعر
- الزيارات :
ئەورۆ لە دەست هیجرانی تۆ رەنجوور و بیمارە دڵم
بەو خەنجەری موژگانی تۆ چەندە برینداره دڵم
داغی فەراقت دەم بە دەم بۆ من دەکا تەولیدی غەم
بەو دامی زولفی پێچ و خەم سەد جێ گرفتارە دڵم
ناڵەی دەروونی من مەگەر ئەی گوڵ لە تۆ ناکا ئەسەر
وەک بولبولان وەختی سەحەر دایم بە هاوارە دڵم
بۆ نەرگیسی جادوویی تۆ خاڵی ڕەشی هیندوویی تۆ
غەیری خەیاڵی روویی تۆ بێ موونس و یارە دڵم
بێ یار و بێ موونس منم، لەو وەزع و حاڵە دوژمنم
موشتاقی رۆژی مردنم، لەم عومرە بێزارە دڵم
ئومێدی وەسڵم بوو لە تۆ، بۆ چی منت دوور کرد لە خۆ
فەرمووت ئەمین بۆ لەم شنۆ، هەر وەک شەوی تارە دڵم
ئەمین ئوشنوویی