در آپارات با ما باشید...

آپارات مکریان(کلیک کنید)
آبان ۲۷
0

Negar_17112017_231008
ئەورۆ لە دەست هیجرانی تۆ رەنجوور و بیمارە دڵم
بەو خەنجەری موژگانی تۆ چەندە برینداره دڵم

داغی فەراقت دەم بە دەم بۆ من دەکا تەولیدی غەم
بەو دامی زولفی پێچ و خەم سەد جێ گرفتارە دڵم

ناڵەی دەروونی من مەگەر ئەی گوڵ لە تۆ ناکا ئەسەر
وەک بولبولان وەختی سەحەر دایم بە هاوارە دڵم

بۆ نەرگیسی جادوویی تۆ خاڵی ڕەشی هیندوویی تۆ
غەیری خەیاڵی روویی تۆ بێ موونس و یارە دڵم

بێ یار و بێ موونس منم، لەو وەزع و حاڵە دوژمنم
موشتاقی رۆژی مردنم، لەم عومرە بێزارە دڵم

ئومێدی وەسڵم بوو لە تۆ، بۆ چی منت دوور کرد لە خۆ
فەرمووت ئەمین بۆ لەم شنۆ، هەر وەک شەوی تارە دڵم

ئەمین ئوشنوویی

آبان ۱۷
0

Negar_07112017_204343

چاوم لە چ بێ؟ لە قامەتی ڕەعناییت
یا گوێم لە چ بێ؟ لە زەمزەمەی مەعناییت

ڕووحم بە چ دەم؟ بە ڕوئیەتی ڕوئیاییت
سەودا بە چ کەم؟ دڵ بە دڵی سەوداییت

ئەی ڕیشەیی دڵ! گیان و دڵ قوربانت
عەشقم بە چ بێ؟ بە عەشقی ئاهووراییت

ئەی ڕووحی ئەوین! فریشتەکەی ڕووناکی
شازادە پەری یا نە پەری دەریاییت؟

وا دێ بە سەرمدا کە بڕۆم بۆ ئەوپەڕ
وا دێ بە دڵا، ئێرەیی نی، ئەولاییت

هەڵۆ

آبان ۱۶
0

Negar_06112017_134546

ھەتا نێڵەی نەیە ئاورگی دڵ، چەم پڕ لە نەم نابێ
ھەتا نەم دانەبارێ تینی ئەم ئاورگە کەم نابێ

لەناو ئاورینگ و ئاونگا شەوم ڕادەبرێ بێ ھەمدەم
بەڵێ شەوگاری تەنیایی بەبێ فرمێسک و خەم نابێ

ستەمکاری منی دوور خستەوە لەو یارە شیرینەم
ئیتر من چۆن ڕقی زۆرم لە ئازار و ستەم نابێ؟

ئەوی سەربەرزە لەم وێرانەدا تووشی خەم و دەردە
چیای سەرکەش ببینە قەت سەری بێ ھەور و تەم نابێ

لەناو دەریای خەیاڵم دیمەوە من گەوھەری نایاب
ھەمە گەوھەر، ئیتر چاوم لە دینار و درەم نابێ

وەرە ناو باوەشی گەرم و گوڕ و پڕ تاسە و مەیلم
رەدیفیش تێک بچێ پێم خۆشە من دەستم لە مەم دابێ

وەرە با ھەڵمژم ئەو لێوە شیرینە بە کەیفی خۆم
لەپاش ئەو تاڵییە با من دەمێک شەکرم لە دەم نابێ

پەلەت بێ، چاوەڕێتم، زوو وەرە، بەس خۆت بخافڵێنە
ھەزار جار ھێمنیش بم بۆ ویساڵت چۆن پەلەم نابێ؟

هێمن

آبان ۱۵
0

Negar_04112017_231016

پەردەیی گیسووت لە سەر ئاوێنەیی رووت حایلە
یانە خورشیدی جیهان بۆ زوڵمەتی شەو مایلە

خەنجەری موژگانی چاوت قەسدی خوێن رێژی دەکا
بۆچی من سووچم چیە, هێندە بە قەتڵم قایلە

من گەدایی دەرکی تۆمە, موستەحەقم بۆ زەکات
جارێکی گەر لێم بپرسی چی دەوێ ئەو سائیلە

دوێنێ نەبزی دەستمی گرت و حەکیمی پێی گوتم
دەردی عیشقێ یە عیلاجی ناکرێ زۆر هایلە

مردنم لەو زیندەگانی وا گەلێک پێ خۆشترە
چونکە ئەوڕۆکە دەزانم یار بە مەرگم قاتڵە

عاشق و سەرگەشتە و دێوانە و سەوداسەرم
هەر کەسێ وابێ لە عیشقێ پێم وەیە زۆر عاقڵە

گەر هەتا ماوی خەیاڵی وەسڵی یارت بێ ( ئەمین )
هەرگیز ئومێدت نەبێ, ئەو فکرە کی زۆر زایڵە
ئەمین ئوشنوویی

آبان ۱۴
0

Negar_04112017_184635

شێعری کوردی جوانترین شێوازە بۆم
ئەم زمانە چاکترین ڕێبازە بۆم

بیری ڕابردوو کە سەرخۆشم دەکا
سەد شوکر، ئێستا وەکوو هاوڕازە بۆم

ماڵی دونیام گەر نییە قەیدی نییە
دەرکی دەروازەی قەناعەت بازە بۆم

بولبولی هەستم کە دی دیمەن بەهار
هەر خەریکی خوێندنی ئاوازە بۆم

چەپڵەڕێزانی کچانی جوانی کورد
خۆشترین ئاهەنگ و دەنگی سازە بۆم

ڕۆیشتووم سەد جار بەرەو مەڵبەندی یار
ڕێگەکەی هەم لێژە هەم هەورازە بۆم

من وەکوو سێبەر بەدووی یارا ئەچم
ئەو کەچی کاری هەموو هەر نازە بۆم

خۆشە پێم دوژمن لەگەڵما بێتە شەڕ
شێعرەکانم ( ڕەوشەنا) سەربازە بۆم

ناسر ڕەوشەن

آبان ۱۳
0

Negar_03112017_171326

 

خۆزگە مومکین با، لە خەڵوەتدا، من و تۆ دوو بە دوو
خانە خاڵی بێ لە غەیر و دابنیشین ڕوو بە ڕوو

شەرحی ئەییامی جودایی و دەردی خۆم بۆ تۆ بکەم
هەر لە ڕۆژێکا کە لێت ئاوارە بووم، موو بە موو

زوڵفی موشکینت پەرێشان کە بەسەر شان و ملت
وەک حیکایاتی پەرێشانیم بوەستێ موو بە موو

چارەیی دەردم بە ئەنفاسی مەسیح قەت ناکرێ
من شیفام نایە مەگەر ئیمشەو لە دەستی تۆ بە توو

دەردی ئیشقە هێندە تەئسیری لە گیانم کردووە
وەعدەیی فەوتانمە چارەم نەکەی گەر زوو بە زوو

من لە نەززارەی نیگاهت تۆ لە خوێنی جەرگی من
تا بخۆین لەم بادەیە بۆ عەیشی تەنها دوو بە دوو

هەروەکوو بولبول لە گوڵشەن (خادیم) ئیمشەو نەغمەگۆ
ناڵەیی جان سۆزی ئەڕوا کوو بە کوو و سوو بە سوو

#خادیم

آبان ۱۲
0

Negar_02112017_183348

نەسرین گوڵی نەسرینە
چووزەرەی یاسەمینە
خنجیلە و خوێن شیرینە
دەمی بە پێکەنینە
کەیفی لە هەڵپەڕینە
شنەشنی بیبینە

نەسرین گوڵی بەهارە
لێو ئاڵە چاو بەخومارە
لەناو كچانا دیارە (بیشتر…)